ئاسایشی رۆژئاڤا ئەندامێکی گروپە تێکدەرەکانی دێرەزوور دەستگیردەکات

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) رایگەیاند، کە ئەندامێکی مەترسیداری ئەو گرووپە تێکدەرەیان دەستگیرکردووە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ” بە پشتیوانی رژێمی سووریا، هەوڵی کردەوەی تێکدەرانەیان داوە دژ بە ئاسایش” لە گوندەواری دێرەزوور.

ئاسایشی رۆژئاڤا لە راگەێنراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، “دوای چاودێری و بەدواداچوونی وردی یەکێک لە ئەندامانی گروپە تێکدەرەکان، کە لەژێر ناوی رژێمی سووریادا کردەوە ئەنجام دەدەن و بارەگاکانی ئاسایشی رۆژئاڤا بە ئامانج دەگرن، هەوڵدەدەن بۆ نانەوەی دووبەرەکی لە ناوچەکەدا، خزمەتگوزاری ئاسایشی گشتی توانیان شوێنیان دیاری بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ناسینەوەی شوێنەکە، هێزە تایبەتەکانی ئاسایش هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکە، دوای پێکدادان، وەڵامیان دراوەتەوە و دوای برینداربوونی توانیویانە دەستگیریا بکەن”.

روونیشیانکردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هیچکام لە ئەندامەکانیان بریندار نەبووە و سەرجەم ئەو چەک و کەرەستانەی کە لەبەردەستی ئەو کەسە “تیرۆریستە”دا بووە، دەستیان بەسەردا گیراوە، لەنێویاندا دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراوە، نارنجۆکێکی دەستی، چەکی دیکە و چەندین ئامێری پەیوەندی.

داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی