کوژرانی ئەفسەرێکی حکوومەت لە باشووری سووریا

قنەیتەرە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەفسەرێکی حکومەتی سووریا بە پلەی عەقید بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە لە گوندەواری پارێزگای قونەیتەرە لە باشووری سووریا کوژرا.

سەرچاوەکانی نۆرس پرێس رایانگەیاند، “عەقیدێک بە ناوی (رەمەزان دەوا) کوژراوە و لیوایەکیش بە ناوی (سەلمان) برینداربوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چینراوەوە، کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دانرابوو لەناو ئۆتۆمبێلێکەیاندا لە نزیک شارۆچکەی غەدیر ئەلبوستان لە گوندەواری قونەیتەرە”.

عەقید رەمەزان خەڵکی لە گوندی ئەلعسێبە، لە ناوچەی بانیاس لە پارێزگای تارتووس و وەک فەرماندەی فەوجی 271ی لیوای 112 لە فیرقەی پێنجی هێزەکانی حکومەت کاریدەکرد.

تەرمی عەقیدەکە و لیوا بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی لە شاری ئەلسەنامەین لە باکوری گوندەواری دەرعا، هاوکات شوێنی تەقینەوەکە بڵاوەپێکردنی چڕی هێزەکانی حکومەتی بەخۆوە بینیوە.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەممەد – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد