ئاژانسی ئەتۆمی: یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئاستی رێگەپێدراوی تێپەڕاندووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، کە کۆکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیکەی 30 هێندە لە ئاستی رێگەپێدراوی زیاترە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئێران بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بانگهێشتکرد بۆ سەردانی تارانی پایتەخت لە مانگی ئایاری داهاتوودا، دوای ئەوەی رەخنەی لە پیتاندنی یۆرانیۆمی بەردەوامی وڵاتەکەی گرت و رایگەیاندبوو، کە پیتاندنی یۆرانیۆم زۆر زیاترە لە پێویستی بەکارهێنانی بازرگانی.
عەمبارەکانی تاران زیاتر لە 27 هێندەی ئاستی رێگەپێدراوی بووە، بەپێی ئەو رێکەوتنە نێودەوڵەتییەی لە ساڵی 2015دا ئەنجام دراوە، کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان رێکدەخات.
لە راپۆرتێکدا کە کۆپییەکی لەلایەن فەرەنس پرێسەوە بینراوە، ئاژانسەکە “نیگەرانی زیاتری خۆی” سەبارەت بە زیادبوونی پیتاندنەکە دەربڕیووە.
رافایل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، گوتی، “ئێران لێدوانی گشتی سەبارەت بە توانا تەکنیکییەکانی خۆی دەدات، ئەمەش نیگەرانییەکان زیاتر دەکات”.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتکارێکی باڵاوە دەڵێت: ئێران ئێستا بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 60% بۆ 9 کیلۆگرام لە مانگێکدا زیادکردووە.
هەروەها مەزەندە دەکرێت یەدەگی یۆرانیۆمی ئێران بە رێژەی 60٪ بێت، ئەمەش نزیک دەبێتەوە لە ئاستی 90٪ پێویست بۆ بەکارهێنانی وەک چەک، لە ماوەی سێ مانگدا 6.8 کیلۆگرام کەمیکردووە و گەیشتووەتە 121.5 کیلۆگرام.