لە قامشلۆ هێرش كرایەسەر ناوەندێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

لە قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان هێرش كرایە سەر ناوەندێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات و بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئەنجوومەنەكە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، هێرش بۆ سەر ناوەندەکەی لە قامشلۆ، بە ئامانجگرتنی هەڵوێستە نیشتمانییەکانیەتی لە بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ناوخۆیی بە ئامانجی گەیشتن بە قۆناغێکی گواستنەوەی دیموکراسی لەو وڵاتە.

چەند کاتژمێرێک پێش راگەیەندراوەكە، ناوەندی “مەسەدە” لە قامشلۆ بە هێرشێکی تیرۆریستی لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كرایە ئامانج، بۆمب فڕێداوەتە ناو ناوەندی مەسەدە و زیانەكانیش تەنیا ماددی بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن و بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەکەن.

ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە ڕێگریان لێناکات لە درێژەدان بە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی لە سوریا.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش