بەهۆی بۆردومانی حکومەت بۆ سەر گوندەواری حەلەب دوو کەس کوژران و دوو كەسی دیكەش برینداربوون
گوندەواری حەلەب – نۆرس پرێس
دوێنێ لە ئەنجامی بۆردومانی مووشەکی هێزەکانی حکومەت بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شارۆچکەی دارەت عەزە لە گوندەواری رۆژئاوای شاری حەلەب دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
شایەتحاڵێکی چاودێر لە شوێنی ڕووداوی بۆردومانەکە رایگەیاند، مووشەکێکی هێزەکانی حکومەت ئاراستەی ئۆتۆمبێلێک كراوە لە نزیک شارۆچکەی دارەت عەزە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە بۆردومانەکەدا دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم بەئامانجگرتنە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانێک یەکێک لە خاڵەکانی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە)ی پێشووی لە نزیک شارۆچکەی كەفر نوران لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب کردە ئامانج و چەند ئەندامێکیشی بریندار کرد.
ئاماژەی بەوەشدا لەو چوارچێوەیەدا ناوچەکانی جەبەل زاویە لە باشووری ئیدلب رووبەڕووی تۆپبارانی هێزەکانی حکومەت بوونەتەوە بەتایبەت شارۆچکەکانی بارە و مەجدەلیە و كەفر تەعال هەروەها شارۆچكەكانی تەفتەناز و نەیرەب لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب.