بەهۆی تەقینەوەی مینەوە سێ منداڵ لە دێرەزوور بوونە قوربانی

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، بەهۆی دوو رووداوی تەقینەوەی مینەوە لە گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوە خۆجێیەکانی نزیک کێڵگەی کۆنیکۆ رایانگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو، کە لە جەنگ بەجێماوە، لە کاتی گاوداریدا لە بیابانەکانی نزیک کێڵگەی کۆنیکۆ، دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو دوو منداڵە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام پێش گەیشتنیان گیانیان لەدەستداوە، ئەو دوو منداڵە خەڵکی شارۆچکەی مەراتن، کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی حکومەتدایە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە شارۆچکەی خاشام نیشتەجێن، کە لە ژێر دەسەڵاتی “هەسەدە”دایە.

لە رۆژئاوای فورات، سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شارۆچکەی ئەلعەشارە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، ئەو منداڵە بەناوی (محەمەد ئەلئەجاج 13 ساڵ) بەهۆی تەقینەوەی مینەکەوە گیانی لەدەستداوە، لە کاتێکدا کاری دەکرد لە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە زبڵدانێکی هەڕەمەکی شارۆچکەکەدا.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان