هێزە عێراقییەکان سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی سێ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)یان لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ شەممە، هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی دوو لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشی لە دەرەوەی سنوورەکان راگەیاندبوو.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی هێزە عێراقییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە بە هەوڵی هەواڵگری، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانی سێ تیرۆریستی سەر بە داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیر بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە عێراقییەکان بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی ئەو ئەندامانەی داعش کە ماونەتەوە لە هەموو ناوچەکانی عێراق.