دروستکردنی ئۆردوگایەکی نوێی توركیا له‌سه‌ر خاكی عه‌فرین
عەفرین – نۆرس پرێس
ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوێکی تورکی، لە گوندێکی ناحیەی شه‌ران لە گونده‌واری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، شوێنی ئۆردوگایەکی نوێییان بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان کردەوە، ئەمەش لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دووەم ئۆردوگای تورکیایە و لە هەمان گوندیشدا سێیەم ئۆردوگایه.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕێکخراوی ئەوقافی ئاینی تورکی ئۆردوگایەکی نوێی لە نزیک گوندی كفرۆم لە ناحییه‌ی شه‌ران دروستکرد، جگە لە دانانی بەردی بناغەیه‌كیش بۆ ئۆردوگایەکی دیكه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه توركیا له‌و ناوچانه‌ی داگیری كردووه له رۆژئاوای كوردستان، په‌له ده‌كات له دروستكردنی ئۆردوگای نیشتەجێبوون له‌سه‌ر خاكی هاوڵاتییانی كورد بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان.
نۆرس پرێس وێنه‌ی لۆگۆی ڕێکخراوی دەستی هاوکاری” ید العون” بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی “ئافاد”ی تورکی گرتووه، كه لەسەر دیوار و دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو ئۆردوگایه نوێیەی دراوه، كه به‌ناوی “گوندی ده‌ستی هاوکاری نیشتەجێبوون”ه.
ئه‌و ئۆردوگایه زیاتر لە 500 شوقە پێکدێت.
ئامادەکردنی: ئه‌سعه‌د ئه‌لحاج – داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌گید مشمش