ههولێر – نۆرس پرێس
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ كۆچی دوایی زەكیا مستەفا بارزانی، پەیامێكی سهرهخۆشی ئاراستەی سەرۆك مهسعود بارزانی دەكات.
لە پەیامەكەی مەزڵووم عەبدیدا هاتووه، بە غەمگینییەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی سەرۆك بارزانی (زەكیا مەلا مستەفا بارزانی)مان بیست.
دهشڵێت، كاك مەسعود بارزانی و تەواوی ئەندامانی ماڵباتیان ساغ بن و خودای دلۆڤان لە كۆچكردوو خۆش بێت و رۆحی شاد بكات.