هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی دوو لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش لە دەرەوەی سنوور رادەگەیەنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی دوو لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)ی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق راگەیاند.
هەواڵگری عێراق لە راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه بە ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراو لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق به بێ ئهوهی ناوی شوێنهكه بهێنێ، بە بەدواداچوونی خودی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و هەوڵی بەدواداچوون لە دەزگای هەواڵگری عێراق توانیان دوو لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش دەستگیر بکەن کە دەستیان لە قێزەونترین تاوانە تیرۆریستییەکاندا هەبووە.
یەکێک لە سەرکردە دهستگیركراوهكانی داعش ناوی “عیسام عەبد عەلی سەعیدان” بووه ناسراوه بە (ئەبو زەید)، ڕۆژنامەنووس بووه لە ویلایهتی بەناو فەللوجە، بەرپرس بووه لە بەڕێوەبردنی هەموو چالاکییە میدیاییەکان لە فەللوجە و بەشدار بووه لە بەڵگەكردنی زۆرێک لە تاوانەکان، کە دیارترینیان تاوانی کوشتنی سەربازانی عێراق بووه.
ئهوی تریان ناوی “بەشیر عەبد عەلی سەعیدان” ه نازناوی “ئەبو ئەحمەد ئیتیسالات” بووه بەرپرس بووه لە سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە فەللوجە لە دوای ساڵی 2015 و بەرپرسی پاراستن و سهرپهرشتیكردنی پەیوەندیی سەرکردەکانی داعش بووه.