ناتۆ پابەندبوونی خۆی بۆ پشتیوانیکردن له ئۆکراینا رادهگهیهنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، دووەمین ساڵیادی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراینا، ناتۆ پابەندبوونی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە بەهێزکردنی تواناکانی ئاسایش و بەرگری ئۆکراینا لە شەڕی دژی ڕووسیا راگەیاند. ههر ئەمڕۆ چوار سەرکردەی ڕۆژئاوا سەردانی کیێڤ دەکەن بۆ جەختکردنەوە لەسەر هاودەنگی خۆیان لەگەڵ ئۆکراینییەکان
ناتۆ لە راگهیهندراێكدا دهڵێت، بەردەوامە لە پشتگیریکردنی توانای درێژخایەنی سوپای ئۆکرانیا، جەخت لەوەش کراوەتەوە خەباتی ئۆکراینا بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لە چوارچێوەی سنوورە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکاندا ڕاستەوخۆ بەشدارە لە ئاسایشی ئەوروپا و ناتۆ.
ناتۆ هەڵوێستی خۆی دووپاتکردەوە کە ڕووسیا بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم شەڕە لە ئەستۆ دەگرێت و نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات، لهمبارهیهوه جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە مۆسکۆ کردهوه.
ئهوهش خراوهتهڕوو ڕووسیا دەبێت دەستبەجێ شەڕەکە ڕابگرێت و هەموو هێزەکانی لە ئۆکراینا بە تەواوی و بێ مەرج بکشێنێتەوە، ئەمەش هاوتەریبه لەگەڵ بڕیارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.