لە یارییەكی بەهێزی ئەم هەفتەیەی خولی ئینگلتەرا، ئەرسنال رووبەڕووی نیوكاسڵ یونایتد دەبێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 26 ی خولی ئینگلتەرا ناسراو بە پرێیمەرلیگ ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن، بەڵام بەهێزترین یاری ئەم هەفتەیە یاری نێوان ئەرسنال و نیوكاسڵ یونایتدە.

كاتژمێر 11:00 ی ئەمشەو یانەی ئەرسنال لەنێو یاریگای خۆی رووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە، ئارتێتای راهێنەری ئەرسنال لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەونیدا رایگەیاند چەند یاریزانێكمان كە پێكانیان هەبوو نزیكن لە گەڕانەوە بۆ نێو یاریگاكان.

یانەی نیوكاسڵ ئەمساڵ پێكهاتەیەكی بە هێزی هەیە، ئێستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندیدایە بە 37 خاڵ، یاری چوونی نێوان هەردوو یانەش بە بردنەوەی نیوكاسڵ كۆتایی هاتبوو بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر، لای خۆیەوە یانەی ئەرسنال لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە بە 55 خاڵ و پێویستی بە بردنەوەیە لەم یارییە تا لە كێبركێی لەگەڵ مانچستەرستی و لیڤەرپوڵ بەردەوام بێت بۆ نزیكبوونەوە لە پێشەنگی ریزبەندی.