لە دووەمین ساڵیادی هێرشی ڕووسیادا… سەرکردەکانی ڕۆژئاوا گەیشتنە ئۆکرانیا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە چوار سەرکردەی ڕۆژئاوا سەردانی “کیێڤ”یان كرد، بۆ ئەوەی “جەخت لەسەر پشتگیری خۆیان كه ئۆکراینییەکان بکهن لە دووەمین ساڵیادی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا بۆ سهر ئۆکرانیا “.
حکومەتی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئهو وڵاته ، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، هاوتا بەلجیکییەکەی، ئەلێکساندەر دی کرۆ، و ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، پێکەوە بە شەمەندەفەر لە پۆڵەنداوه بەرەو پایتەختی ئۆکرانیا گەشتیان کردووە.
بڕیارە مێلۆنی لە کیێڤەوە له رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسێك لهگهل، سەرکردەکانی گروپی حەوت ئهنجام بدات، و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش بەشداری له كۆنفڕانسهكهدا بكات.
لای خۆیەوە ئۆرسولا ڤۆن دی لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، له كاتی گهیشتنی بۆ کیێڤ ستایشی “بهرهنگاربوونهوهی ناوازەی” ئۆکرانیای کرد.