هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: داعش هێشتا مەترسییه لهسهر ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان
دیمەشق – نۆرس پرێس
نوێنەری تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، “ئیان ماکاری” شەوی هەینی ڕایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییەکی گەورهیه بۆ سهر ئاسایش لە رۆژئاوای كوردستان و ئەفریقا و ئاسیای ناوەڕاست.
ڕاپۆرتی چارەکی كۆتایی ساڵی 2023ی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە نۆی ئەم مانگەدا بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێگەی بە داعش داوە هێرشەکانی لە رۆژئاوای كوردستان و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتربكات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داعش هێشتا توانای هێرشی ههیه بۆ سهر خهڵكی سڤیل، و رهنگه له داهاتوو قوربانی لێبكهوێتهوه و خهڵك ئاواره ببنهوه.
ماکاری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلعەرەبیە” رایگهیاند، بەغدادی پێش دەستگیرکردنی کەسێکی مەترسیدار بووە.