ئەفسەرێکی حکومه‌تی دیمه‌شق لە درعا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا

درعا – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ هەینی، چەکدارانی نەناسراو لە گونده‌واری باکووری درعا لە باشووری سوریا بە چەند گولـله‌یك ئەفسەرێکی حکومەتی دیمه‌شقیان بە پلەی رائید کردە ئامانج، دەستبەجێ گیانی له‌ ده‌ستدا.

خاڵە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەت زۆر جار لە پارێزگای درعا و گونده‌واره‌كانی هێرشیان دەکرێتە سەر و بەهۆیەوە دەیان سەرباز و ئەفسەر كوژراوه‌.

سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەفسەرێک بە ناوی عامر بەدور لە ئەنجامی کردنه‌ ئامانجی له‌لایه‌ن چەکدارانی نەناسراوه‌وه‌ لە شارۆچکەی فەقیع لە گونده‌واری باکوری درعا کوژرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەفسەرە خه‌ڵكی گونده‌واری حەما بووه‌ و لە بازگەی سەرایای فیرقەی نۆ ده‌وامی ده‌كرد، کە دەکەوێتە نێوان شاری جاسم و شارۆچکەی فەقیع لە باکووری درعا.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئه‌شقه‌ر – داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی