هەولێر– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، وهزارهتی ناوخۆی عێراق لە راگهیهندراوێكدا، دەستگیرکردنی بازرگانێكی گەورەی ماددهی هۆشبهری راگەیاند، کە 25 كیلۆگرام ماددهی كریستاڵی پێبووه.
راشیانگەیاندووە، کە پرۆسهكه به ههماههنگی بهڕێوهبهرایهتی كاروباری ماددهی هۆشبهر و هێزهكانی سنوور ئەنجامدراوە.
لە راگەێنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاتووە، کە “لە درێژەی هەوڵە ئەمنییەکانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان و لە ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتیدا، مەفرەزەکانی لیوای 16ی سنووری سەر بە فەرماندەیی سنووری هەرێمی چوار توانیان پڕۆسەی هێنانە ناوەوەی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر بۆ ناو خاکی عێراق پووچەڵ بکەنەوە”.
دەشڵێن، “بە کامێرای گەرمی چاودێری کراوە،کە تۆمەتبارێک بە 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە، لە نزیک پارێزگای بەسرە، دەستگیرکرا”.
ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدراوە، و رێکاری یاسایی پێویست دژ بە دەستگیر کراوەکە گیراوەتە بەر.
بە گوێرەی ئامارەکان لهم ساڵانهی دواییدا مهترسییەکان ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق چەند هێندە زیادیانکردووە و بووەتە دەروازەیەکیش بۆ گواستنهوهی ئهو ماددانه بۆ وڵاتانی دیکە.