حوسییەکان هێرشیانکردنە سەر کەشتییەکی بەریتانی لە کەنداوی عەدەن
هەولێر– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، حوسییەكانی یەمەن رایانگەیاند، لە رێگەی چەند موشەكێكەوە هێرشیانكردۆتە سەر كەشتییەكی بازرگانی بەریتانی و زیانێكی زۆری ماددی بەر كەشتییەكە کەوتووە و كەسێك برینداربووە.
بە گوێرەی حوسییەکان، هێرشەكە لە رێگەی چەند موشەكێكەوە بووە و كەشتییەكی بازرگانی بەریتانی لە كەنداوی عەدەن كردووەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش کردووە، جگە لەوەی بەهۆی هێرشەكەوە زیانێكی زۆری ماددی بە كەشتییەكە گەشتووە، لە هەمانكاتیشدا سەرنشینێکی کەشتیەکەش برینداربووە.
دوێنێ پێنجشەممەش، حوسییەكانی یەمەن هێرشێکیان بۆ سەر كەشتییەكی دیكەی بەریتانیا راگەیاند.