سێنتکۆم: لە چوار هێرشدا حەوت سەکۆی مووشەکی بالیستی حوسییەکانمان تێکشکاند
هەولێر– نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، هێزەکانیان چوار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن و توانیوویانە حەوت سەکۆی مووشەکی بالیستی، کە ئامادەکرابوو بۆ هێرشکردنەسەر کەشتییەکان لە دەریای سوور تێکبشکێنن.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، لە دەریای سوور توانیوویانە درۆنێکی حوسییەکان تێکبشکێنن.
حوسییەکانی یەمەن پاش هەڵگیرسانی شەڕی غەززە، بە بیانووی بەرگریکردن لە خەڵکی فەلەستین هێرشیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دەستپێکردووە و دەشڵێن تا ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە رانەگرێت، ئەوان بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانە.