دوو هێرش کرایە سەر “هەسەدە” و “داعش” بەرپرسیارێتێ لە یەکێکیان راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژئاوای کوردستان، دوو شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو برینداربوون، لە لایەکی دیکەشەوە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجکردنی دوو شەڕڤانی دیکە لە نزیک حەسەکە راگەیاند.

شایەتحاڵانی چاودێر لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوو چەکداری نەناسراو کە بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە بوون، تەقەیان لە شەڕڤانانی “هەسەدە” کردووە، لەسەر رێگای سەرەکی شارۆچکەی ئەبریحە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

پاش بە ئامانجگرتنی ئەو دوو شەڕڤانە و برینداربوونیان، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە شارۆچکەکە.

بەپێی راگەێنراوێکی ئاژانسی “ئەعماق”، کە نزیکە لەو رێکخراوە، لە لایەکی دیکەوە، “داعش” دوو چەکداری هێزەکانی سووریای دیموکراتیان لە شارۆچکەی ساڵحیەی سەر بە شاری حەسەکە کردە ئامانج و برینداریان کردوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان