به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری 99 کەس لە خێزانه‌كانی داعش ڕادەستی کۆماری قرغیزستان دەکاته‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند 99 کەسیان له خێزانه‌كانی داعش ڕادەستی کۆماری قرغیزستان کردووەته‌وه كه پێكهاتبوون له 72 منداڵ و 27 ژن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان لە راگه‌یه‌ندووه، ڕادەستکردنەکە لە کۆبوونەوەیەکدا ئەنجامدراوە کە دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شاندێکی کۆماری قیرغیزستان لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامیاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووه، شاندەکە بە سەرۆکایەتی باکیت کادیرۆڤ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی قرقیزستان و شاندی یاوەری لەلایەن ڕوبیل بهحۆ جێگری هاوسەرۆکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەیوەندییەکانی دەرەوە، خالد ئیبراهیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی و لانە حوسێن، نوێنەری یەکەکانی پاراستنی ژنان پێشوازییان لێكرا.
جێگری هاوسەرۆکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگه‌یاند هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان بەشێوەیەکی سیستماتیک هەموو پێکهاتە و شێوازەکانی ژیان لەناو ده‌بات، ئامانجیشیان ئاوارەکردنی ملیۆنان دانیشتووی ناوچه‌كه‌یه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان زیان بە شەڕی داعش دەگەیەنێت، هەروەها پرۆسەی ناردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش تێکدەدات.
لای خۆیەوە قەدیرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کۆماری قرغیزستان دان بەو قوربانیدانانەدا دەنێت کە به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕی داعشدا داویانه، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسەری و هێزەکانی سوریای دیموکراتیشی کرد بۆ هاوکاری و ئاسانکارییەکانی سەبارەت بە گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ قیرغیزستان لە ژێر ڕۆشناییدا لەو بارودۆخە سەختەی کە ناوچەکە تووشی دەبێت.