ئیسرائیل ناوچەی دیماس لە گونده‌واری دیمەشق بۆردومان ده‌كات

دیمەشق – نۆرس پرێس

پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، بۆردومانێکی نوێی ئیسرائیل ناوچەی دیماسی لە باکوری ڕۆژئاوای دیمەشق کردە ئامانج، لە کاتێکدا دەنگی تەقینەوەکان لە دەوروبەری پایتەخت دەبیسترا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش بۆردومانێکی ئیسرائیلی باڵەخانەیەکی نزیک قوتابخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردە ئامانج و بەپێی میدیاکانی حکومەت سێ کەس کوژران.

چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەكانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان لە ئاسمانی جۆلانی سوریاوە هەڵداوە لە هەوڵێکدا بۆ بەئامانجگرتنی هەندێک شوێن لە دەوروبەری دیمەشق، لەنێویاندا ناوچەی دیماس.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بەرگری ئاسمانی وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و توانیویانە زۆربەی مووشەکەکان بخەنە خوارەوە.

داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی