وەزارەتی دەرەوەی سوریا: تورکیا بە بڕینی ئاو له‌سه‌ر ملیۆنێک کەس لە حەسەکە تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامبوونی تورکیا لە بڕینی ئاو له‌سه‌ر ملیۆنێک هاووڵاتی لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان بۆ زیاتر لە چوار مانگ “تاوانی جەنگە”.
لەدوای داگیرکردنی شاری سه‌رێ كانی له رۆژئاوای كوردستان و کۆنترۆڵکردنی وێستگەی ئاوی خواردنەوەی بیرەکانی عەلووک لە پاییزی 2019 له‌لایه‌ن تورکیاوه، ئه‌مه زیاتر لە 40 جاره توركیا ئاوی خواردنه‌وه له‌سه‌ر زیاتر لە ملیۆنێک کەس ده‌بڕێت.
وه زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا داوای له کۆمه ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد، ڕێوشوێنی خێرا بگرنه‌ر له ڕاگرتنی به‌رده‌وامی بڕینی ئاوی خواردنه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد ئەوەی پێویستە بیکات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ خەڵکی حەسەکە، هۆشداریشیدا لە کاریگەریی کارەساته مرۆیی و ته ندروستی و ژینگەییه‌كان لە ئەنجامی بەردەوامی بڕینی ئاو بۆ پارێزگاکە .