نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پێشخستنی زمانی کوردی و زمانی پێکهاتەکان دەکاتەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى سەرجەم پێكهاتەكانی دیکەی هەرێمی کوردستانی کردەوە..
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە روپەڕی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “جەخت لە بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان و مافی خوێندن و په‌روه‌رده و فێربوون و ئازادیی زمانی دایک له هه‌موو شوێنێکی سه‌ر زه‌وی، ده‌که‌ینه‌وه.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی “له‌م ياده‌دا به رێزه‌وه هه‌موو ئه‌وانه به بير ده‌هێنينه‌وه كه خزمه‌تیان به زمانی کوردی و زمانی دایک له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان کردووه.”
نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له‌وانە دەکات کە “له‌و خزمه‌ته پیرۆزه به‌رده‌وامن له‌پێناو پاراستنی گرنگترین ره‌گه‌ز و بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کولتووریدا که زمانی دایکه.”