لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر دیمەشق سێ کەس کۆژران
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە لە بۆردومانێکی ئیسرائیلیدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نزیک بە قوتابخانەی ئێرانی لە ناوچەی کفرسوسە لە دیمەشق، سێ کەس کوژران.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی حکوومەتی “سانا”ی راگەیاند، کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیلدا دوو هاوڵاتی سڤیل کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربوون.
رادیۆی ناوخۆیی “شەم” ئێف ئێم رایگەیاند، کە بۆردومانەکە بووەتە هۆی ئەوە سێ کەسی گیانیان لەدەست بدەن، کە پاککەرەوەیەکیش لەنێویاندا بووە.
مووشەکێک باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە ناوچەی کفرسوسە، کردە ئامانج کە چەندین بارەگایەکی ئەمنی لێیە و پێشتریش بۆردومانێکی ئیسرائیل شوێنەکانی ئێرانی لەوێ کردبووە ئامانج.