ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نزیک بە قوتابخانەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردوومان دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆردومانێکی ئیسرائیلی باڵەخانەیەکی نزیک بە قوتابخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی حکومەتی سووریا “سانا” بڵاویکردەوە، “دەستدرێژییەکی ئیسرائیل” ناوچەی نیشتەجێبوونی کفرسوسەی لە دیمەشق کردۆتە ئامانج.

چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەی کفرسوسە لە چواردەووری ناوچەی باشووری دیمەشق بیسترا و ستوونی دوکەڵیش لەو ناوچەیە بەرزبووەوە.

رادیۆی ناوخۆیی “شام ئێف ئێم” رایگەیاند، کە بۆردومانەکە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە پشت قوتابخانەی ئێرانی لە ناوچەی کفرسوسە کردوەتەئامانج و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیانی گیانی هەبووە.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش