کەی ریاڵ مەدرید گرێبەستەکەی مباپێ رادەگەێنێت؟
ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی هۆکاری رانەگەیاندنی رۆشتنی کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی بۆ یانەی ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.
زۆربەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مباپێ لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا دەستبەجێ دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت، هەروەها بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە دەکات.
رۆژنامەی بی بی سی بڵاویکردەوە، مباپێ لەسەر هەموو وردەکارییەکان لەگەڵ ریاڵ مەدرید رێککەوتووە، کە موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ و پاداشتی گرێبەستکردنی بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پاداشتی گرێبەستکردنەی کە مباپێ وەریدەگرێت بەسەر 5 وەرزی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە شاهانەکەدا دابەشدەکرێت.
راشیانگەیاندووە، کە پێدەچێت ئەوکاتە گرێبەستەکە رابگەیەنرێت، کە دڵنیا دەبنەوە لە چامپیۆنزلیگدا ریاڵ مەدرید رووبەڕووی پاریس سانجێرمان نابێتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکە، کیلیان مباپێ درێسی ژمارە 10 لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەبەر دەکات و جێگەی لۆکا مۆدریچی کرواتی دەگرێتەوە کە نزیکە لە جێهێشتنی یانە مەدریدیەکە.
جێی سەرنجە یانەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان زۆر نزیک بوون لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کاتێک سانجێرمان لە یاریگای پارک دی پرینس بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە میوانەکەی ریال سۆسیداد هێنا.
سەبارەت بە ریال مەدریدیش لە دەرەوەی یاریگاکەی خۆی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە لایپزیگی بردەوە.