گیانلەدەستدانی چوار پەنابەری سووری بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکەوە لە لوبنان

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی نیشتیمانی لوبنان، گیانلەدەستدانی چوار پەنابەری سووری و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی لە ناوچەی شوەیفاتی لوبنان راگەیاند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونەوە، کە 30 کەسی تێدا نیشتەجێ بوو.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بیناکە ڕووخاوە و میدیاکانی لوبنان رایانگەیاند، کە پێنج خێزانی سوری لەو باڵەخانەدا دەژیان، دوای هەفتەیەک لە داڕمانی باڵەخانەیەکی دیکە لە هەمان ناوچە، ئەم رووداوە دووبارە بووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، باڵەخانەیە شیاوی نیشتەجێبوون نییە و هۆشداری پێشوەختە درابوو بۆ چۆڵکردنی.

کەناڵی ئەلجەدیدی لوبنانی لە زاری ئەندامێکی خاچی سوورەوە لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، هێشتا 17 کەس دیکە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەدا ماون.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش