لە درعا دوو ئەندامی هێزەکانی حکوومەت کوژران

درعا – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت لە درعا لە باشووری سووریا لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژران.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە گەڕەکی سەجنە لە ڕۆژئاوای درعا، تەقەیان لە دوو ئەفسەرەکە کردووە بە ناوەکانی وەلید مەسالمە و ئەحمەد یوسف مەسالمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو ئەفسەرە چەند فیشەکێکیان بەرکەوتووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانیی درعا، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە ئەو نەخۆشخانەیە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو ئەو دوو ئەندامە لە چوارچێوەی گرووپی “مستەفا مەسالمە” کە نازناوی “ئەلکەسم”یان پێدراوە، و سەر بە لقی ئەمنی عەسكەریی هێزەکانی حکومەت بوون لە درعا، تۆمەتباریشکراون بە کارکردن لە “بازرگانی مادەی هۆشبەر و بڵاوكردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەمەد – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش