داعش: بارەگایەکی هێزەکانی حکومەتی سووریامان لە گونده‌واری حومس کردووه‌تە ئامانج
حومس – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە رێكخراوی داعش لە ڕێگەی پێگه ئه‌لیكترۆنییه نزیكه‌كانی خۆیه‌وه بە ئامانجگرتنی باره‌گایه‌كی هێزەکانی حکومەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی گونده‌واری حومس لە ناوەڕاستی سوریا راگەیاند.
دوێنێ، لە پێكدادانێكدا لەگەڵ ئەندامانی داعش و هێرشی کەسانی نەناسراو لە دێرەزوور و حومس، دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
پێگه‌ی ئەلیکترۆنی ئه‌عماقی نزیك له داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه چەکدارانی ڕێکخراوەکە بە چەکی قەناس، بارەگایەکی سەربازیی هێزەکانی حکومەتیان لە ڕۆژئاوای شاری سوخنە لە ڕۆژهەڵاتی حومس کردووه‌ته ئامانج.
ڕوونیشیکردووه‌ته‌وه، بەئامانجگرتنه‌كه كوژرانی ئه‌ندامێكی هێزەکانی حکومەت و برینداربوونی سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.