ئەوروپا خۆی بۆ ئەگەری گەڕانەوەی ترەمپ ئامادە دەکات و تاوتوێی جێگرهوهی ناتۆ دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئهمهریكی، ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا خۆیان بۆ ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی داهاتووی ئهمهریكادا ئامادە دەکەن، هەروەها باس لە دامەزراندنی پێکهاتەیەک دەکەن کە بتوانێت ببێتە جێگرهوهیهك بۆ ناتۆ.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە ئەمهریکییە، لەگەڵ وەستانی هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت، سەرکردە و بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەوروپا تادێت ئاگاداری پێویستی بەشداریکردنن لە پرسە ئەمنییەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئهمهریكا و هاوپەیمانەکانی.
ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردووهتهوه، دەسەڵاتدارانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بیر لە دامەزراندنی پێکهاتەیەک دەکەنەوە کە بتوانێت تەواوکەری (ناتۆ) بێت یان وەک جێگرهوهیهك بێت. ئهوهش خراوهتهڕوو سەرکردایەتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نیگەرانن و توڕەن لەوەی ترەمپ پەیوەندی لەگەڵ ڕوسیا دەکات و لێدوانی نابەرپرسانە سەبارەت بە ناتۆ دەدات.
راشیگهیاندووه، زۆرێک لە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا نیگەرانن لە چارەنووسی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.