رۆیتەرز: کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە 6 بۆ8 هەفتەی دیکە بەردەوام دەبێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، کاربەدەستانی ئیسرائیل بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایان کرد، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی 6 بۆ8 هەفتەی دیکە بەردەوام دەبن.
دوێنێ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەو شەڕەی کە وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە بەڕێوەی دەبات تا ئەو کاتەی “سەرکەوتنی تەواو” بەسەر حەماسدا بەدەست دەهێنن.
ئەو بەرپرسانە رایانگەیاندووە، “چانسی ئەوە کەمە کە حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ هێرشە زەمینیەکەی سەر رەفەح رابگرێت”.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەش کردووە کە “سەرکردە سەربازییەکان پێیان وایە دەتوانن لە ماوەی دیاریکراودا زیانێکی بەرچاو بە تواناکانی مانەوەی بزووتنەوەی حەماس بگەێنن”.