مەغریب 141 کۆچبەر رزگار دەکات کە بەرێگاوە بوون بۆ دوورگەکانی کەناری
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، هێزی دەریایی مەغریب رزگارکردنی 141 کۆچبەری ئەفریقیی لەناو بەلەمێکدا راگەیاند، کە رووبەڕووی مەترسیی نوقومبوون دەبوونەوە، دوای ئەوەی لە مۆریتانیاوە بەرەو دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا بەڕیکەوتن.
داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا دەریانخستووە، کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە بەلەمی تێکشکاوەوە لە رۆژئاوای ئەفریقاوە بەڕێدەکەون بۆ گەیشتن بە دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا لە زەریای ئەتڵەسی لەمساڵدا حەوت هێندە زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
هێزی دەریایی مەغریب رایگەیاندووە، لەنێو ئەو کۆچبەرانەی رزگارکراون، سێ ژن و دوو منداڵ هەن، کە لە 10ی شوباتدا کەناراوەکانی مۆریتانیایان جێهێشتووە.
بەرپرسانی ئیسپانیا دەڵێن، مۆریتانیا لەم دواییانەدا بووەتە رێڕەوێکی سەرەکی رۆشتن بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە بەرەو ئەوروپا دەڕۆن، چونکە لە کۆی 10 بەلەم کە گەیشتوونەتە دوورگەکانی کەناری لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا، هەشتیان لەوێوە بەڕێکەوتوون.