هەولێر – نۆرس پرێس
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له راگەێنراوێکدا لە تویتەر له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته به دیالۆگی نیشتیمانی رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت و به‌ر له كۆتایی ساڵی 2023 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌كان پێكه‌وه ئه‌نجامبدرێن، داواش ده‌كات حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز هەماهەنگی بكه‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له راگەێنراوێکی 10 خاڵیدا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و دۆخی سیاسی عێراق، رایگه‌یاند، “پێویسته خشتەی کارەکانی کۆبونەوەکانی په‌رله‌مان نیشتیمانی بێت و دەبێت چەند پرسێك لەخۆبگرن، کە پرۆسەی سیاسی بەبێ رێکەوتن لەسەر ئەوانە، تەواو نابێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگه‌کان تاکۆتایی ساڵی 2023 بکرێت، هه‌روه‌ها دەبێت سەرۆك کۆمار هەڵبژێردرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی باسی له‌وه‌شكردوه، حکومەتێک هه‌ڵبژێردرێت کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت و جێی متمانەی گەل و هێزە سیاسییەکان بێت، هه‌روه‌ها دوبارە ماددەی 76ی دەستور شیبكرێته‌وه و بودجەی گشتی پەسەند بکرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا هاتوه، “هێشتنەوە یان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هه‌روه‌ها دەبێت یاسای فیدراڵی ئامادەبکرێت بەپێی ماددەی 92ی دەستور”.
هاوكات داواش ده‌كات تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ ریزەکانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ئەرکی بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە تەواوی شارەکاندا بگرێتە ئەستۆ، لەگەڵ گەڕانەوەی تەواوی هێزەکانی دیکە بۆ بنکە سەربازییەکانیان بەمەبستی راهێنان و جێگربون لەو ناوچانەی پێویستن.
حه‌لبوسی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا باسی له‌وه‌كردوه، “هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز بکرێت”.