بۆ سێهەم جار لەمساڵدا.. حکومەتی سووریا نرخی سووتەمەنی بەرز دەکاتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ سێیەمجار لە سەرەتای ئەمساڵەوە، وەزارەتی بازرگانی ناوخۆ و پاراستنی بەکاربەران لە حکومەتی سووریا، نرخی بەنزینی 90 و 95 ئۆکتان و گازوایلی بەرزکردەوە.
وەزارەتەکە نرخی بەنزینی 90 ئۆکتانی بە 11 هەزار لیرەی سوری بۆ هەر لیترێک دیاریکردووە و بەنزینی 95 ئۆکتانیش بە 14 هەزار و 110 لیرە.
لە کاتێکدا نرخی گازوایلیان بە 12 هەزار و 290 لیرە بۆ هەر لیترێک جێگیر کردووە.