لە هێرشێکی داعشدا  دوو ئەندامی هێزەکانی حکوومەتی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ شانەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و هێرشی کەسانی نەناسراو، لە دێرەزوور و حومس، لە رۆژهەڵات و ناوەندی سووریا، دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

ئەندامێکی هێزەکانی حکوومەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، شەڕێکی چەکداری لەگەڵ چەکدارانی نەناسراودا، لە نزیک جەبەل ئەلبشری لە بیابانی رۆژئاوای دێرەزوور روویداوە و لە ئەنجامدا ئەندامێکی “فیرقەی 18” گیانی لەدەستداوە و سێی دیکەش برینداربوون.

لە شاری حومس، دوو چەکدار بە ماتۆڕسکیلەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتیان لە دەروازەی بازاڕی شاری تەلتەمر کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی حکوومەت گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو، هاوکات ئەو دوو هێرشبەرە بەرەو قووڵایی بیابانەکان هەڵهاتن.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – دارشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان