ئیسرائیل دانپێدانانی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی رەتکردەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەکۆی دەنگ بڕیارنامەیەکیان پەسەند کردووە کە دژی دانپێدانانی تاکلایەنەی هەر دەوڵەتێکی بۆ فەڵەستینیەکان.

گوتیشی، ئەو هانگاوەیان لەدوای ئەو دەنگۆیانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دێت، سەبارەت بە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە، “حکومەتی ئیسرائیل لە رێگەی ئەو بڕیارنامەیەوە دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا رەتدەکاتەوە و کارێکی لەو شێوەیە تەنها لە رێگەی دانوستانی راستەوخۆی نێوان هەردوولا بەبێ مەرجی پێشوەختە دەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەی وشتنۆن پۆست بڵاوی کردەوە، ئەمریکا لەگەڵ هەندێک وڵاتی عەرەبی، لەوانە میسر و ئوردن و سعودیە و ئیماڕات و قەتەر، کاردەکات بۆ ئامادەکردنی پلانی دوای جەنگ بۆ ناوچەکە، کە بریتیە لە خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.