بە بەشداری 29 کۆمپانیای سووری پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی خۆراکی کەنداو بەرێوە دەچێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

بە بەشداری نزیکەی 29 کۆمپانیای سووری لە بواری پیشەسازی خۆراکیدا، سبەی چالاکییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی خۆراکی کەنداو، گوڵفود دوبەی 2024، لە ناوەندی بازرگانی جیهانی دوبەی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەست پێدەکات.

ئاژانسی “سانا”ی نیمچی فەرمی بڵاویکردەوە، کە بەشداریکردنی سووریا لەلایەن دەسەڵاتی پشتیوانی و پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی ناوخۆیی و رێکخراوی گشتی بۆ پێشانگە و بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و بە هاوکاری فیدراسیۆنی ژوورەکانی پیشەسازی و بازرگانی سووریا و ئۆفیسی ناوچەیی یەکێتی هەناردەکارانی عەرەبی و هاوردەکاران لە دیمەشق بووە.

127 وڵات و 5500 کۆمپانیای تایبەتمەند لە پیشەسازی خۆراک و بەبازاڕکردندا لەپێشانگاکەدا بەشدارن، کە ماوەی 5 رۆژ دەخایەنێت، پێشانگاکە بە سەکۆیەک دادەنرێت بۆ کۆبوونەوەی بازرگانانی سەرتاسەری جیهان و 150 پسپۆڕ بەشداری تێدا دەکەن، کە شارەزایی زانستی خۆیان دەخەنە روو لە رێگەی کۆنفڕانس و سیمینارەوە.