حەسەکە.. لە ئەنجامی داڕمانی سەقفی باڵەخانەیەک كە لە قۆناغی درووستكردنیدا بوو، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا
حەسەکە – نۆرس پرێس
درەنگانی شەوی ڕابردوو، دوای داڕمانی سەقفی باڵەخانەیەک لە قۆناغی دروستکردندا بوو لە حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان و چەند کاتژمێرێک لە هەوڵی ڕزگارکردنی دوو کرێکار كە كەوتبوونە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكە گیانیان لەدەستدا.
باڵەخانەكە لە قۆناغی دروستکردنیدا بوو لە نزیک شەقامی بازنەیی تەڵائع لە شاری حەسەکە داڕماوە، یەکێک لە کرێکارەکان بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاند چوار كرێكار سەرقاڵی دانانی چیمەنتۆ بوون بۆ نهۆمی یەكەمی باڵەخانەكە، بەڵام لەناکاو داڕما و دوو کرێکار کەوتنە ژێر سەقفەوە.
تیمی ئاگرکوژێنەوەی حەسەکە رایگەیاندووە، دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵی ڕزگارکردنیان، ئەو دوو کرێکارە بە مردوویی دۆزراونەتەوە.
ناسنامەی ئەو دوو كرێكارەی گیانیان لە دەستداوە بریتین لە “محەمەد تورکی جەلاب” و “موهەنەد حوسێن شەنگال” كارێكارەكانیش ئامۆزای یەكترن.