لالیگای ئیسپانی.. ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی رایۆ ڤالیكانۆ دەبێتەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
لە هەفتەی بیست و پێنجەمینی یارییەكانی خولی ئیسپانی ئەمڕۆ چەند یارییەك بەڕێوەدەچن، لە یەكەم یارییشدا ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی رایۆ ڤالیكانۆ دەبێتەوە.
كاتژمێر 4:00 ی ئێوارە ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە رایۆ ڤالیكانۆ دەبێتەوە، یانەی شاهانە بۆ ئەم یارییە لە تواناكانی هەر یەكە لە یاریزانان: تیبۆ کۆرتوا – دەیڤد ئالابا – ئیدەر میلیتاو – فێرلاند مێندی – ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر و جود بێلینگهام بێبەش دەبێت. بەڵام بڕیارە لە سەرەتاوە لۆکا مۆدریچ لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بگەڕێتەوە و یاری بكات.
هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی ئەم هەفتەیەی خولی ئیسپانی گرانادا رووبەڕووی ئەلمیریا دەبێتەوە، هەروەها ریال مایۆركا بەرامبەر بە ریال سۆسیداد یاری دەكات و لە كۆتا یاریشدا ریال بیتس رووبەڕووی دیپۆرتیڤۆ ئەلافێس دەبێتەوە.