لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ئوردن، سوریا، لوبنان و عێڕاق بۆ وەستاندنی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر پێكدەهێنرێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی نیمچە فەرمی ئوردن ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەی چوار قۆڵی نێوان سوریا، عێراق، ئوردن و لوبنان، کە دوێنێ شەممە، بەڕێوەچوو، رێككەوتن كراوە بۆ پێکهێنانی شانەی پەیوەندی هاوبەش لە ئەفسەرانی بەشی دژە ماددەی هۆشبەر لە نێوان چوار وڵاتەکە.
کۆبوونەوەی عەممان چەند هەفتەیەک دوای لێدوانی فەرمی هەردوو وڵاتی سوریا و ئوردن دێت سەبارەت بە نەبوونی جدییەت لە کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە سووریاوە بۆ ئوردن.
پێشتر عەممان بە چوار هێرشی ئاسمانی کۆگاکانی مادەی هۆشباشووری سوریای بۆردومان کردووە بەبێ ئەوەی بە فەرمی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بگرێتەبەر.
ڕۆژنامەکە لە زاری وەزیری ناوخۆی سووریا، محەمەد خالید رەحمون بڵاویکردەوە، شانەیەکی پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ ئەفسەرانی پەیوەندییەکان دامەزراون بۆ بەدواداچوون بۆ زانیاری و بەدواداچوون بۆ بارەکان تا دوا شوێنی مەبەست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان.
وەزیری ناوخۆی سووریا بە ڕۆژنامەی ئەلوەتانی ڕاگەیاندووە، شانەی پەیوەندی هاوبەش پەرۆشی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ڕاهێنان و تواناکانە، بەدواداچوون بۆ بارەكان دەكات.
بەڵام ناوبراو لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە سووریا نەدا و گوتی “هیچ وڵاتێکی جیهان توانای پاراستنی کۆمەڵگاکانی نییە بە تەنیا بەبێ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەبێ ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوانیاندا.
پێش ئەوەی دیمەشق بگەڕێتەوە سەر کورسی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی، لە یەكی ئایاری ساڵی ڕابردوو، کۆبوونەوەیەک لە عەممانی پایتەختی ئوردن، لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی سوریا، ئوردن، میسر، سعودیە و عێراق ئەنجامدرا و راگەیەندراوی کۆتایی لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستە سەر پێویستی کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی ئەوكاتدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سوریا هاوکار دەبێت لەگەڵ ئوردن و عێراق لە پێکهێنانی دوو تیمی کاری هاوبەشی جیاواز لە سیاسەتمەداران و هێزە ئەمنییەکان، لە ماوەی مانگێکدا، بۆ دەستنیشانکردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان و قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر لە سوریا.
دوای دوو مانگ، لیژنەی ئوردن-سوریا یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە عەممان ئەنجامدا بۆ هاوکاریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو ئوردن.