ئەمەریكا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، ڤیتۆ لە دژی پڕۆژە بڕیارێكی جەزائیر سەبارەت بە غەززە بەكاردەهێنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆی لە دژی پڕۆژە بڕیارێكی نوێ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە کەرتی غەززە دەکات بە هۆکاری مرۆیی، پڕۆژە بڕیارەكە جەزائیر پێشكەش کردووە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدات.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ریاز مەنسور باڵیۆزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێک سەبارەت بە ئاگربەست بە هۆکاری مرۆیی پەسەند بکات.
بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەزائیر داوای کردووە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر دەقی پڕۆژە بڕیارەكە بدەن، كە داوای كردووە ئاوارەبوونی زۆرەملێی دانیشتوانی مەدەنی فەلەستین رابگیرێت و کۆتایی پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی بهێنرێت.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس گرینفیڵد دوێنێ شەممە، ، راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و بڕیاری جەزائیری بۆ ڕەوانەکردنی دەقەکە بۆ دەنگدان سەركۆنە کرد.
ئەو نوێنەرە ئەمریکییە پێیوابوو کە ئەو هەنگاوەی جەزائیر هەڕەشەی تێکدانی دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات، لەگەڵ نێوەندگیری ئەمریکا- میسر-قەتەر بۆ هێنانەكایەی ئاگربەستێکی نوێ کە ئازادکردنی بارمتەکانی لە غەززە و دەستگیرکراوانی فەلەستینی لە ئیسرائیل لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا پشتگیری دەنگدان لەسەر ئەم دەقە ناکات، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ پەنابردن بۆ ڤیتۆ، تۆماس گرینفیڵد لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاندووە، “ئەگەر بگەینە دەنگدان پڕۆژە بڕیارەكە پەسەند ناکرێت.