ته‌رمی ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت لە گونده‌واری قامشلۆ دۆزرایەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
شه‌وی هەینی له‌سه‌ر شەممە، هێزەکانی حکومەت تەرمی یەکێک لە ئەندامەکانیان دۆزییەوە و كه بە گولـله کوژرا بوو و فڕێدرابووه ناو زەوییەکی کشتوکاڵی لە گونده‌واری قامشلۆ.
سەرچاوەیەک لە لقی “ئه‌منی دەوڵەت”ی حکومەتی سوریا لە قامشلۆ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، تەرمی یەکێک لە ئەندامانی لقەکەیان بە کوژراوی له زەوییەکی کشتوکاڵی دۆزراوه‌ته‌وه.
ماوەی نزیکەی دوو مانگە گونده‌واری باشووری قامشلۆ کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی حکومەتدایە، رووبه‌ڕووی هێرشی زۆر بووه‌ته‌وه بۆسه‌رئه‌ندامه‌كانی حکومەت تا ئێستاش ژماره‌یه‌كیان كوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەربازە ناوی بەسام عزوویە و خەڵکی گوندی مەرزەیە کە دەکەوێتە باشووری گونده‌واری قامشلۆ، شوێنه‌واری گولـله به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه