بە بەشداری ٤٠ نووسەر، شەشەمین کۆنفرانسی یەکیەتیی نووسەرانی کورد لە سووریا بەڕێوەدهچوو
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، یەکیەتیی نووسەرانی کورد لە سووریا، شەشەمین کۆنفرانسی خۆیان، له شاری قامشلۆ بە بەشداری ٤٠ نووسەر، لە هۆڵی زانا بەڕێوە برد.
قادر عەگید، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتی نووسەرانی کورد لە سوریا، رایگهیاند: ئەمرۆ دەبینین سەدان کتێبی کوردی ههیه، کە توانیویانە ڕای گشتی پیشانبدەن کە چۆن زمانی کوردیش گرنگە و دەتوانێت بگات به هەستی خوێنهر.
رونیشیكردهوه: “ئێمە نووسەری زۆرمان هەیە، بەڵام زۆریش هەن تا ئێستا لە ژێر کاریگەری دەسەڵاتی دەسەڵاتداردانن، کە ڕێگرییان لێدەکەن بە زمانی دایکی خۆیان بنوسن”.
راشیگهیاند “لە ڕێگەی شەشەمین کۆنفرانسی ئێستامانەوە، سەرنج دەخەینە سەر پێویستی فراوانکردنی بواری نووسین بە زمانی کوردی، جگە لەوەی ههوڵدهدهین گرینگی زمانی كوردی به نهوهی داهاتووش نیشان بدهین.
گوتیشی، دەسەڵاتدارانی ناوچهكه سەدان ساڵە رێگری له خوێندنهوه و نوسین به زمانی كوردی دهكهن، بۆیه هەوڵ دەدەین بگەینە هەموو ئەو نووسەرانەی كه بهربهستیان بۆ دروستدهكرێت، لە ئازادی نووسین و ڕادەربڕین بە زمانی دایک.

لای خۆیەوە نووشین بیجەرمانی، ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سوریا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، نووسین کارێکی قورسە و لە هەمان کاتدا زۆر گرنگە، بەڵام بەداخەوە سەدان ساڵە نووسەرانی کورد دەناڵێنن بەدەست سیاسەتێک کە ڕێگرییان لێدەکات بە ئازادی و بە زمانی دایکی خۆیان بنووسن”.
نووسەران بەگشتی گرنگترین و دیارترین ڕۆڵیان لە کۆمەڵگاکاندا هەیە، چونکە لەڕێگەی نوسین و هەستەکانیانەوە دەتوانن بگهنه هەموو جیهان، هەروەها لەڕێگەی ئەوانەوە هەموو گەلانی جیهان بهر چاوڕونییان دهبێت له کولتوورەکانمان و ناسنامەی گهلی كورد، بۆیە نووسەران دەبێت لە نووسینەکانیاندا ئازاد بن، و بە یاسای سیاسهت سنووردار نهكرێت.
یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، هەوڵی داوە هەموو نووسەران لە ژێر سەقفەکەیدا کۆبکاتەوە و سەرنجیان لەسەر زمانی کوردی بێت، تا جارێکی دیکە كهس نهتوانێت ئهو زمانه سەرکوت بكات، بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لە مێژووی نووسینی کوردیدا بەدەستبهێنێت.
ئاماژەی بهوهشكرد، “ئێمەی نووسەران ئازارێکی زۆرمان چەشتووە، بەڵام گهیشتن بهو دهرئهنجامه، كه به بە زمانی کوردی دهنوسین، دەستکەوتێکی گەورەیە کە هەمیشە خەونمان پێوه دهبینی”.
ئەمڕۆ هەزاران کتێب و ڕۆمان و گۆڤار دەبینین کە بە زمانی کوردی نووسراون و چاپکراون، ئەمە جگە له خوێندن به زمانی كوردی له قوتابخانهكان، ئەم هەنگاوە گەورەیە بەڵگەیە لەسەر چەندین ساڵ کارکردن بۆ بەدەستهێنانی ئهو دهستكهوته.
بۆیە پێویستە نووسەرانی کورد سوود لەم هەنگاوە وەربگرن، گرنگی بە نووسین بدەن و هەموو ئەو شتانەی پێشتر ویستوویانە دەرببڕن و پیشانی جیهان بدەن، و زۆرترین ژمارەی خوێنەر لە ڕێگەی نووسینەکەیانەوە کۆبکەنەوە.
ئەمڕۆ ئێمە لە ڕێگەی نووسەران و ڕۆشنبیرانەوە بەهێزتر دەبین، بۆیە دەبێت کولتوری کوردی بپارێزرێت و گرنگییەکی زیاتری پێبدرێت، بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێت ئاستی بیركردنهوه و ڕۆشنبیری زیاتر بەرزبکاتەوە.
دهبینین مناڵەکانمان ئەمڕۆ لە به زمانی کوردی دهخوێنن، ئهوه دەستکەوتێکی گەورەیە، و پێویسته گرنگی زیاتر بە نووسەرانی کورد بدرێت، له پێناو پاراستنی زمانی دایکیمان.