سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دۆخی ئه‌منی عێراق له‌گه‌ل به‌ریتانیا و كوێت تاوتوێ ده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
له دووه‌م ڕۆژى به‌رنامه‌يدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل هه‌ر یه‌ك له ده‌يڤد كاميرۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا و عه‌بدوڵڵا عه‌لى ئه‌ليه‌حيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ده‌يڤد كاميرۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا، باس له دوايين پێشهات و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كرا.
هه‌ردوولا ديد و تێڕوانينى خۆيان له‌سه‌ر پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه‌يان، شه‌ڕ له غه‌ززه و دۆخى شڵه‌ژاوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان كرده‌وه كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر سه‌قامگيريى ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و سووريا و پرسى كۆچى ناياسايى، باس كران.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى پشتگيرى و هه‌ڵوێستى به‌ريتانياى به‌رامبه‌ر به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

هه‌ر له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا عه‌لى ئه‌ليه‌حيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌نديى دێرينى هه‌ردوولا و پشتگيريى به‌رده‌وامى كوێت بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و جه‌خت له بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و فراوانكردنى ده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه، كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و كوێت كرا و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق بيروڕايان گۆڕييه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.