سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كارو‌بارى به‌رگری، هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن
له درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كارو‌بارى به‌رگرى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا باسيان له ڕۆڵ و به‌شداريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ستايشى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدان و پشتيوانى له پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كارو‌بارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، خرانه به‌ر باس