ئایا مۆدریتچ یانە شاهانەکە جێدەهێڵێت؟

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

گومان لەسەر داهاتووی لۆکا مۆدریتچی ئەستێرەی کرواتی لە یانەی ریال مەدرید لە ئارادایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کۆتایی دێت.

یانەی شاهانە تا ئێستا چارەنووسی یاریزانە کرواتییەکەی رانەگەیاندووە، بەتایبەت کە ساڵانە لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیدا گرێبەستەکەی درێژدەکردەوە.

فلۆریەن پلێتنبێرگ رۆژنامەنووس لە ئاژانسی “سکای ئەڵمانیا” دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە داهاتووی مۆدریچ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاشکرا کرد.

پلێتنبێرگ بە پێی سەرچاوەکانی دووپاتی کردووەتەوە، مۆدریچ گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، کە لەم وەرزدا کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: “بڕیارەی 100% نەداوە، بەڵام سەرچاوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەموو سیناریۆکان چاوەڕوانکراون”.

یاریزانە تەمەن 38 ساڵەکە بە یەکێک لە ئەفسانەکانی یانەی شاهانە دادەنرێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2012دا لە یانەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد.