بەبەشدارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و چەندان سەرۆک و سەرکردەى جیهان، کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن لە وڵاتى ئەڵمانیا دەست بەکارەکانى دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
بەمەبەستى بەشدارى کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن، نێچيرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە وڵاتى ئەڵمانیا. سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە کە له ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه ده‌خاته‌ڕوو. هەروەها بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.
شایەنى باسکردنە کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن ساڵانە لە وڵاتى ئەڵمانیا ساز دەکرێت و سەدان سەرکردەى جیهان لە زۆربەى وڵاتەکان بانگێشتى کۆنفرانسەکە دەکرێن. شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمی بانگهێشت كراون و هاوشانی ده‌یان سه‌ركرده و گه‌وره به‌رپرسانى وڵاتان به‌شداری کۆنفرانسەکە دەکەن. ئامانجی کۆنفرانسکە بۆ تاوتوێی کردنى پرسه‌كانی ئاسایش و سه‌ربازیی لە جیهاندا.