دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی سوێد رایگەیاند، پێشبینی دەکات هەنگاریا “بەم زووانە” داواکاری وڵاتەکەی بۆ ئەندامێتی لە رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) پەسەند بکات.
لە 24 ی کانوونی دووەمدا پەرلەمانی تورکیا رەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد کە پرۆتۆکۆڵی پەیوەستبوونی سوێد بە ناتۆوە پەسەند دەکات.
تۆبیاس بێلسترۆم لە گوتارێکدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند: “پێشوازی لە پرۆسەی پەسەندکردنی تورکیا دەکەین، پێشبینیش دەکەین هەنگاریا بەم زووانە پەسەدنی بکات”.
هەنگاریا تاکە ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتیەیە، کە تا ئێستا داواکاریی سوێدی بۆ بەشداریکردن پەسەند نەکردووە.
پەرلەمانەکەی لە پشوودا بوو و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەست بە کارەکانی بکات و هاوکات تاوتوێی پەسەندکردنی پەسەندکردنی پەیوەستبوونی سوێد دەکات.