ئاژانسێکی رووسی: تورکیا هاوکار بووە لە لێدانی پێگەکەی تەحریر شام لە لایەن روسیاوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، ئاژانسێکی هەواڵی روسی بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا زانیاری داوەتە هێزی ئاسمانی رووسیا سەبارەت بە بەرهەمهێنان و جێگیرکردنی شوێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەیئەی تەحریر شام لە باشووری ئیدلب.
ئاژانسی “بەهاری ڕووسیا”، کە ئاژانسێکی ڕووسییە و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتە سەربازییەکان، بڵاویکردەوە کە سوپای ڕووسیا توانیویەتی بنکەیەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تێکبشکێنێت کە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی ڕووسیا لە حمەیمیم و ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە سووریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای تورکیا زانیاری داوە بە هێزەکانی روسیا دەربارەی دووری و دایمێنشن وشوێن و بەرهەمهێنان و جێگیرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیئەی تەحریر شام لە ناوچەی ئەریحا لە باشووری ئیدلب.
بەپێی ئاژانسەکە، هێرشەکەی ڕووسیا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 30 کەس و وەرشەیەکی دروستکردنی فڕۆکەش تێکشکێندراوە.
ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، “ئەو داتایانەی لە سوپای توركیاوە دەستیان كەوتووە دەچنە چوارچێوەی رێككەوتنە هاوبەشەكانی دژ بە تیرۆرەوە لە سووریا”، كە ئەم رێككەوتنە دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی رووسیا و توركیا لە سووچی لە پێنجی ئابی رابردوودا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر هەیئەی تەحریر شام بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر پێگەی هێزەکانی حکومەت و ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە سەراقب لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب و مەعرشوورین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەریحا.
لە بیستى تەمووزى ڕابردووشدا، وتەبێژى هێزەکانى ڕوسیا لە سوریا هێرشێکى ئاسمانى ئاشکرا کرد کە بنکەى حمێمیمى روسیی لە ڕۆژئاواى سوریا کردبووە ئامانج.