پێنتاگۆن: نامانەوێت هێرش بکرێتە سەر هێزەکانمان لە سووریا و عێراق و ئوردن
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، سابرینا سین، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا- پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی لە 4ی شوباتەوە هێرش نەکراوەتە سەر هێزەکانمان لە عێراق.
گوتیشی، “نامانەوێت ببینین هیچ هێرشێک لە عێراق، سووریا و ئوردن بکرێتە سەر هێزەکانمان؛ هێزەکانمان لەوێن بۆ ئەوەی بەردەوامی بە ئەرکەکەیان بدەن لە شکستپێهێنانی داعشە”.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە 17ـی تشرینی یەکەمی پارەوە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران زیاتر لە 170 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و ئوردن.
بەهۆی هێرشەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەوە 186 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون و سێ سەربازی ئەمریکی لە هێرشە درۆنییەکەی رۆژی 28ی کانوونی یەکەمی رابردووی سەر بنکەی تاوەر22ی باکووری ئوردن کوژران.
ئەمریکا 900 سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەیە وەک هاوبەشی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ لە ناوبردنی داعش کار دەکەن.